کۆمەڵە_رێكخراوی كوردستانی حیزبی كۆمونیستی ئیران
كوردستانهه‌واڵه‌کان

مانگرتن له‌ خواردنی موختار ئه‌سه‌دی له‌ زیندانی ئێڤین

مانگرتن له‌ خواردنی موختار ئه‌سه‌دی له‌ زیندانی ئێڤین 3

شۆرای هاوئاهه‌نگی ڕێكخراوه‌ سنفیه‌كانی فه‌رهه‌نگیانی ئێران، ڕۆژی پێنجشه‌ممه‌ ١ی خه‌رمانان ڕایگه‌یاند: موختار ئه‌سه‌دی، ئه‌ندامی كانوونی سنفی فه‌رهه‌نگیانی كوردستان له‌ ناڕه‌زایه‌تی به‌ گواستنه‌وه‌ی بۆ زیندانی ئێڤین مانی له‌ خواردن گرتووه‌.

له‌ ڕۆژانی ڕابردوودا، هێزه‌ ئه‌منیه‌تیه‌كانی سنه‌ هێرشیان كردبووه‌ سه‌ر ماڵی موختار ئه‌سه‌دی و وێڕای بێڕیزی به‌ بنه‌ماڵه‌كه‌ی، ده‌ستیان به‌سه‌ر كه‌لووپه‌له‌ شه‌خسییه‌كانی دا گرتبوو. ئه‌و چالاكه‌ سنفییه‌ پاش ئه‌و ڕووداوه‌ سه‌ردانی پۆلیسی ئه‌منیه‌تی سنه‌ی كرد  و له‌وێ دا ده‌ستبه‌سه‌ر كرا. موختار ئه‌سه‌دی پاش دوو ڕۆژ لێپرسینه‌وه‌ له‌ گرتووخانه‌ی ئیتلاعاتی سنه‌ بۆ زیندانی ئێڤین ڕاگوێزرا و ڕۆژی پێنجشه‌ممه‌، دژبه‌ هه‌ڵسووكه‌وتی وه‌حشیانه‌ی مه‌ئموورانی ڕژیم و ناڕوونی چاره‌نووسی مانی له‌ خواردن گرت.