ڕۆژی شه‌ممه ٢٢ی گوڵانی ١٤٠٣، به‌ندكراوێكی سیاسی به‌ساڵاچوو به ناوی “مه‌عسوومه نه‌ساجی” له زیندانی ئێڤین، له ناڕه‌زایه‌تی به هه‌ڵسووكه‌وتی به‌رپرسانی زیندان مانگرتن له خواردنی خۆراك و ده‌رمانی ڕاگه‌یاندووه.
به‌وته‌ی “محه‌ممه‌د موقیمی” پارێزه‌ری دادگوسته‌ری، “مه‌عسوومه نه‌ساجی” ته‌مه‌ن ٦٢ ساڵ نه‌خۆشی ئاسم و هه‌ناسه‌ته‌نگی هه‌یه و پزیشكی داد بڕیاری به ئازادی نابراو داوه، به‌ڵام به‌رپرسانی زیندان له ئازادكردنی ئه‌و به‌ندكراوه سیاسیه خۆده‌بوێرن. “مه‌عسوومه نه‌ساجی” له‌لایه‌ن دادگای ئینقلابی تارانه‌وه به پێنج ساڵ و چوار مانگ زیندانی ته‌عزیزی مه‌حكووم كراوه و ئێستا به‌هۆی مانگرتن له خواردنی خۆراك و ده‌رمان، گیانی له مه‌ترسی جیددی دایه.