“مه‌سعوود كوردپوور” به‌ڕێوه‌به‌ری كاناڵی هه‌واڵنێری موكریان له‌ڕۆژی هه‌ینی ٢٠ی مانگی خه‌زه‌ڵوه‌ره‌وه له‌ناڕه‌زایه‌تی به ده‌ستبه‌سه‌ركرانی نایاسایی و ناڕوونی چاره‌نووسی ده‌ستی داوه‌ته مانگرتن له‌خواردن.
به‌پێی ڕاپۆرته‌كان، “مه‌سعوود كوردپوور” به‌ڕێوه‌به‌ری ئاژانسی هه‌واڵنێری موكریان له ڕێكه‌وتی ٢٣ی ڕه‌زبه‌ری ئه‌مساڵدا و له ڕه‌وتی ناڕه‌زایه‌تییه‌كانی پاش گیان له‌ده‌ستدانی “مه‌هسا ئه‌مینی” له‌لایه‌ن گه‌شتی ئێرشاد و ناوه‌نده ئه‌منییه‌كانی ڕژیمه‌وه ده‌ستبه‌سه‌ر و بۆ لێپرسینه‌وه ڕاگوێزی گرتووخانه‌ی ئیتلاعات له ورمێ كرا و له ماوه‌ی ده‌ستبه‌سه‌ركرانیدا ته‌نیا یه‌ك جار په‌یوه‌ندی ته‌له‌فوونی له‌گه‌ڵ بنه‌ماڵه‌كه‌یدا بووه و له مافی ده‌ستپێڕاگه‌یشتن به پارێزه‌ر بێبه‌ش كراوه.