ماوه‌ی چه‌ند ڕۆژه كۆمه‌ڵێك له چالاكوانانی سیاسی كورد له شاره‌كانی “سه‌ن دییه‌گوو”ی ئا‌مریكا و “فڕانكفۆرت”ی ئاڵمان، له‌ناڕه‌زایه‌تی به سه‌ركوتی خوێناوی خه‌ڵكی ڕۆژهه‌ڵاتی كوردستان مانیان له‌خواردن گرتووه و داوای پشتیوانی كۆمه‌ڵگای نێوده‌وڵه‌تی له خه‌ڵكی ئێران ده‌كه‌ن.
به‌پێی ڕاپۆرته‌كان، كۆمه‌ڵێك له چالاكانی كورد به كۆبوونه‌وه و مانگرتن له‌به‌رده‌م سه‌فاره‌تخانه‌ی كۆماری ئیسلامی له شاری “فڕانكفۆرت”ی ئاڵمان، خوازیاری كۆتایی هێنان به سه‌ركوتی خه‌ڵكی كوردستان و ئێران و ئازادی ته‌واوی زیندانیان سیاسی بوون، هه‌روه‌ها كۆمه‌ڵێك له چالاكانی كورد له شاری “سه‌ن دییه‌گۆ”ی ئا‌مریكا له‌ناڕه‌زایه‌تی به سه‌ركوتی خوێناوی خه‌ڵكی ڕۆژهه‌ڵاتی كوردستان، بۆ ماوه‌ی ٧ ڕۆژ ده‌ستیان داوه‌ته مانگرتن له خواردن. جێگای ئاماژه‌یه كه به‌شداربووانی ئه‌و مانگرتنه خوازیاری داخستنی سه‌فاره‌تخانه‌كانی كۆماری ئیسلامی له وڵاتانی ڕۆژئاوایی و پشتیوانی كۆمه‌ڵگای نێوده‌وڵه‌تی له شۆڕشی گه‌لانی ئێرانن.