کۆمەڵە_رێكخراوی كوردستانی حیزبی كۆمونیستی ئیران
ئێرانهه‌واڵه‌کان

مانگرتن له‌ خواردنی كرێكارانی ڕه‌سمی سه‌نعه‌تی نه‌وت

ڕۆژی دووشه‌ممه‌ ١٦ی مانگی خه‌زه‌ڵوه‌ر، به‌شێكی زۆر له‌ كرێكارانی ڕه‌سمی نه‌وت له‌ ناڕه‌زایه‌تی به‌ جێبه‌جێ نه‌كرانی داخوازییه‌كانیان، ده‌ستیان دایه‌ مانگرتن له‌خواردن و پشكی خۆراكیان وه‌رنه‌گرت.

ئه‌و چالاكییه‌ به‌پێی بانگهێشتێك كه‌ پێشتر ڕاگه‌یه‌ندرابوو و له‌ناڕه‌زایه‌تی به‌ به‌كرده‌وه‌ ده‌رنه‌هاتنی ماده‌ی ١٠ی یاسای ئه‌رك و ده‌سه‌ڵاتی پێرسۆنێلی نه‌وت ئه‌نجام دراوه‌. به‌پێی ڕاپۆرته‌كان، ماده‌ی ١٠ پاش چه‌ند ساڵ له‌ په‌سه‌ندكرانی هێشتا به‌كرده‌وه‌ ده‌رنه‌هاتووه‌ و له‌ ماوه‌ی چه‌ند ساڵی ڕابردوودا كرێكاران به‌رده‌وام ناڕه‌زایه‌تییان ده‌ربڕیوه‌، به‌ڵام هیچ وڵامێكیان وه‌رنه‌گرتووه‌. ئه‌و یاسایه‌ چوونه‌سه‌ره‌وه‌ی ئاستی حه‌قده‌ستی پێرسۆنێلی سه‌نعه‌تی نه‌وت له‌ چواچێوه‌ی یاسای به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی خزمه‌تگوزاری كیشوه‌ری دێنێته‌ ده‌ره‌وه‌ و به‌كرده‌وه‌ ده‌رهاتنی ده‌توانێت گۆڕانكارییه‌كی زۆر له‌ مه‌عیشه‌تی كرێكاران درووست بكات.

بابەتی پەیوەندیدار

ده‌ستبه‌سه‌ركردنی ٣ هاووڵاتی له‌ شاری سنه‌

-

ناڕه‌زایه‌تی جووتیارانی ئیسفه‌هان به‌رامبه‌ر وشکبوونی زایه‌ندەرود

-

ناڕه‌زایه‌تی كرێكارانی شاره‌وانی ئیرانشار

-

کۆبوونەوەی کرێکارانی ئه‌بنیه‌ی فه‌نی ڕێگه‌ی ئاسنی “جنووب غه‌رب” 

-

كوژران و برینداربوونی ده‌یان كه‌س به‌هۆی هاتنی بومه‌له‌رزه‌ له‌ توركیا و سوریه‌

-

قه‌ده‌غه‌كردنی هاورده‌ی گازۆئیلی ڕووسیه‌ له‌لایه‌ن یەکێتی ئەوروپاوه‌

-