ڕۆژی چوارشه‌ممه ٢٦ی مانگی ڕه‌زبه‌ر، “عاتفه ڕه‌نگڕیز” چالاكوانی مافی ژن له ناڕه‌زایه‌تی به ناروونی چاره‌نووسی له به‌ندیخانه‌ی سمنان مانی له خواردن گرت.
به‌پێی ڕاپۆرته‌كان، “عاتفه ڕه‌نگڕیز” چالاكوانی مافی ژن و هه‌روها كرێكاری كه له ١٩ی خه‌رمانانی ساڵی ڕابردوو له‌لایه‌ن هێزه ئه‌منیه‌تیه‌كانی ڕژیمه‌وه ده‌ستبه‌سه‌ر و بۆ زیندانی قه‌رچه‌كی و‌ه‌رامین گوازرابووه، ڕۆژی هه‌ینی ٢١ی ڕه‌زبه‌ر، بۆ ئیداره‌ی ئیتلاعاتی شاری سمنان ڕاگۆیزرا و له ناڕه‌زایه‌تی به ناروونی چاره‌نووسی و هه‌روها دژایه‌تی له‌گه‌ڵ ئازادبوونی به وه‌سیقه ده‌ستی دایه مانگرتن له خواردن.