کۆمەڵە_رێكخراوی كوردستانی حیزبی كۆمونیستی ئیران
كوردستانهه‌واڵه‌کان

مانگرتن له‌ خواردنی سێ به‌ندكراو له‌ زیندانه‌كانی ورمێ و ئیلام

مانگرتن له‌ خواردنی سێ به‌ندكراو له‌ زیندانه‌كانی ورمێ و ئیلام 3

به‌پێی ڕاپۆرتی كانوونی مافی مرۆڤی ئێران، سێ به‌ندكراو به‌ ناوه‌كانی هادی ڕۆسته‌می خه‌ڵكی ئیلام، سه‌لاح كه‌ریمی و ڕه‌زا ڕه‌مه‌زانی خه‌ڵكی بۆكان له‌ زیندانه‌كانی ورمێ و ئیلام مانیان له‌ خواردن گرتووه‌ و گیانیان له‌ مه‌ترسی دایه‌.

ئه‌و سێ به‌ندكراوه‌ له‌ سێزده‌هه‌مین ڕۆژی مانگرتن له ‌خواردن دا له‌ مافی په‌یوه‌ندی ته‌له‌فوونی و چاوپێكه‌وتن له‌گه‌ڵ بنه‌ماڵه‌ بێبه‌ش كراون. به‌پێی ئه‌و ڕاپۆرته‌، هادی ڕۆسته‌می به‌ندكراوی مه‌حكووم به‌ بڕینه‌وه‌ی په‌نجه له‌ ڕۆژی ٦ی خه‌رمانانه‌وه‌ به‌ فه‌رمانی به‌رپرسی زیندانی ورمێ بۆ به‌ندی تاكه‌كه‌سی گوازراوه‌ته‌وه‌ و له‌و ماوه‌یه‌ به‌هۆی لاواز بوونی جه‌سته‌ی تووشی خوێنبه‌ربوونی گورچیله‌ بووه‌ و بۆ ده‌رمانگای زیندان ڕاگوێزراوه‌. هه‌روه‌هاـ، ڕه‌زا ڕه‌مه‌زانی و سه‌لاح كه‌ریمی، دوو به‌ندكراوی خه‌ڵكی بۆكان پاش تێكهه‌ڵچوون له‌گه‌ڵ مه‌ئموورانی زیندانی ئه‌و شاره‌ ڕه‌وانه‌ی به‌ندی تاكه‌كه‌سی كراون و له‌ ڕۆژی پێنجی ڕه‌زبه‌ره‌وه‌ مانیان له‌ خواردن گرتووه‌.