لاوێكی خه‌ڵكی سه‌قز به‌ناوی “سۆران ڕەحیمی” کە ماوه‌ی چوار مانگە لەلایەن هێزە ئه‌منیه‌كانه‌وه دەستبەسەر کراوە، ماوه‌ی چه‌ند ڕۆژه به مه‌به‌ستی دادخوازی له خوێنی به ناحه‌ق ڕژاوی باوكی ده‌ستی داوه‌ته مانگرتن له‌خواردن و ئێستا له‌لایه‌ن هێزه ئه‌منیه‌كانی زیندانه‌وه خراوه‌ته ژێر گوشار بۆ ئه‌وی مانگرتنه‌كه‌ی بشكێنێت.
به‌پێی زانیارییه‌كان، “سۆران ڕه‌حیمی” له ڕۆژی ٢٢ی خاكه‌لێوه‌وه دژبه ده‌ستبه‌سه‌ربوونی له‌لایه‌ن ناوه‌نده ئه‌منیه‌تیه‌كان و دادخوازی خوێنی به‌ناحه‌ق ڕژاوی باوكی مانی له خواردن گرتووه. جێگای ئاماژه‌یه كه به‌رپرسانی ئه‌منیه‌تی زیندانی نه‌غه‌ده ئه‌و به‌ندكراوه‌یان به‌مه‌به‌ستی وازهێنان له دادخوازی خستۆته ژێر گوشار و ڕۆژی ڕابردوو وێڕای تێكچوونی باری ته‌ندرووستی له گواستنه‌وه‌ی بۆ نه‌خۆشخانه‌ی ده‌ره‌وی زیندان خۆیان بوادووه.