کۆمەڵە_رێكخراوی كوردستانی حیزبی كۆمونیستی ئیران
هه‌واڵه‌کان

مانگرتن له‌ خواردنی “سه‌كینه په‌روانه‌” مامۆستای زمانی كوردی له‌زیندانی ئێڤین

به‌پێی ڕاپۆرتی كانوونی مافی مرۆڤی ئێران، ڕۆژی هه‌ینی ١٤ی گوڵان، “سه‌كینه په‌روانه” به‌ندكراوی سیاسی ڕاگیراو له‌ زیندانی ئێڤین، به‌ مه‌به‌ستی ده‌ربڕینی هاوخه‌می له‌گه‌ڵ بنه‌ماڵه‌ی گیانبه‌ختكردوویه‌كی ساڵی ١٤٠١ مانی له‌ خواردن گرت.

“سه‌كینه‌ په‌روانه” هاوكات له‌گه‌ڵ ساڵڕۆژی له‌دایكبوونی “عه‌لی مۆزه‌فه‌ری”، مێرمنداڵی ته‌مه‌ن ١٧ ساڵی خه‌ڵكی قووچان كه‌ له‌ ناڕه‌زایه‌تیه‌كانی شۆڕشی ژینا به‌ ته‌قه‌ی هێزه‌كانی ڕژیم گیانی به‌خت كردبوو، بۆ پشتیوانی له‌ بنه‌ماڵه‌ دادخوازه‌كه‌ی مانی له‌ خواردن گرتووه‌. ئه‌و چالاكه‌ سیاسیه‌ ڕۆژی ١٦ی ڕه‌شه‌مه‌ی ١٤٠٢، له‌ شاری تاران ده‌ستبه‌سه‌ر و ڕه‌وانه‌ی زیندانی ئێڤین كرا. ناوبراو پێشتر و له‌ ساڵی ٩٩ی هه‌تاوی به‌ پێنج ساڵ زیندان و دوو ساڵ قه‌ده‌غه‌ی ئه‌ندامه‌تی له‌ گرووپ و ده‌سته‌ی سیاسی مه‌حكووم و ڕۆژی ٢٦ی ڕێبه‌ندانی ١٤٠١ پاش سێ ساڵ زیندان ئازاد كرا.

بابەتی پەیوەندیدار

كۆبوونه‌وه‌ی خانه‌نشینكراوانی ته‌ئمیین ئیجتیماعی له‌ كرماشان و تاران

-

ده‌ستبه‌سه‌ركردنی “مێهدی وه‌لیزاده‌” له‌ مه‌ریوان

-

له‌سه‌ركارده‌ركردنی دوو چالاكی سنفی موعه‌لیمان له‌ مه‌ریوان

-

دۆخی ناله‌باری ته‌ندرووستی موته‌لیب ئه‌حمه‌دیان له‌ زیندانی ئێڤین

-

چوونه سه‌ر لوتكەی چیای ئێڤێرێست له لایه‌ن کوردێک

-

ده‌ستبه‌سه‌ركردنی ١١ شارومه‌ند خه‌ڵكی گه‌ڤه‌ر له‌ باكووری كوردستان

-