کۆمەڵە_رێكخراوی كوردستانی حیزبی كۆمونیستی ئیران
ئێرانهه‌واڵه‌کان

مانگرتن له‌ خواردنی “سه‌تار محه‌ممه‌دی” له‌ زیندانی خۆڕه‌م ئاوا

مانگرتن له‌ خواردنی سه‌تار محه‌ممه‌دی له‌ زیندانی خۆڕه‌م ئاوا 1

به‌پێی ڕاپۆرتی كانوونی مافی مرۆڤی ئێران، به‌ندكراوێكی سیاسی له ‌زیندانی خۆڕه‌م ئاوا به‌ ناوی “سه‌تار محه‌ممه‌دی” له‌ ناڕه‌زایه‌تی به‌ بیلاته‌كلیفی و دژایه‌تی به‌رپرسانی زیندان له‌گه‌ڵ مه‌ره‌خسییه‌ ده‌رمانیه‌كه‌ی، مانی له‌ خواردن گرتووه‌.

“سه‌تار محه‌ممه‌دی” پێشتر له‌ نامه‌یه‌كدا داوای له‌ سه‌رۆكی زیندانی پارسیلۆنی خۆڕه‌م ئاباد كردبوو كه‌ به‌ مه‌به‌ستی وه‌رگرتنی چاره‌سه‌ی پزیشكی مه‌ره‌خه‌سی ده‌رمانی پێ بده‌ن تاكوو بتوانێت سه‌ردانی پزیشكی بسپۆڕ بكات، به‌ڵام سه‌رۆكی زیندان له‌گه‌ڵ داواكارییه‌كه‌ی دژایه‌تی كرد و ئه‌و به‌ندكراوه‌ سیاسیه‌ له‌ ١٠ ڕۆژ له‌وه‌به‌ره‌وه‌ ده‌ستی داوه‌ته‌ مانگرتن له‌ خواردن. جێگای ئاماژه‌یه‌ كه‌ سێ كه‌س له‌ خزمه‌كانی سه‌تار به‌ ناوه‌كانی “ئیمان حه‌سه‌نوه‌ند”، “ئیمان هیممه‌تی” و “مه‌جید ڕه‌زایی” پێشتر له‌لایه‌ن كۆماری ئیسلامیه‌وه‌ كوژراون.