به‌پێی ڕاپۆرتی ناوه‌نده‌كانی مافی مرۆڤ، دوو به‌ندكراوی به‌هایی به ناوه‌كانی “مه‌هوه‌ش سابت” و “فه‌ریبا كه‌ماڵ ئابادی” دژبه پێشێكڵردنی مافه‌كانیان مانیان گرتووه و “نه‌رگس محه‌ممه‌دی”یش به مه‌به‌ستی پشتیوانیكردنیان ده‌ستی داوه‌ته مانگرتن.
به‌پێی ئه‌و ڕاپۆرته، “مه‌هوه‌ش سابت” و “فه‌ریبا كه‌ماڵ ئابادی” له ناڕه‌زایه‌تی به هه‌ڵسووكه‌وتی وه‌حشیانه‌ی كۆماری ئیسلامی له حه‌ق كۆمه‌ڵگای به‌هاییه‌كان و پێشێلكردنی مافه شارومهندییهكانیان، بۆ ماوه‌ی سێ ڕۆژ ده‌ستیان داوه‌ته مانگرتن و “نه‌رگس محه‌ممه‌دی”یش بۆ پشتیوانیكردن له‌و دوو چالاكه مه‌ده‌نییه، مانگرتن له خواردنی ڕاگه‌یاندووه. جێگای ئاماژه‌یه كه ئه‌و دوو به‌ندكراوه به‌هاییه ماوه‌ی ١٠ ساڵه له زیندانن و ١٠ ساڵی دیكه‌ش له ماوه‌ی به‌ندكرانیان ماوه.