ڕۆژی شه‌ممه ١٢ی ڕه‌شه‌مه، دوو به‌ندكراوی به‌لووچ به ناوه‌كانی “سه‌عید ناڕوویی” ته‌مه‌ن ١٩ ساڵ و “وه‌حید سارانی” ته‌مه‌ن ٢١ ساڵ پاش ٣٠٠ ڕۆژ بلاته‌كلیفی، به دوورینی لێوه‌كانیان مانیان له خواردن گرت.
“سه‌عید ناروویی” و “وه‌حید سارانی” له ڕێكه‌وتی ١٧ی گوڵانی ١٤٠٢، به‌دوای ته‌قه‌ی ڕاسته‌وخۆی هێزه ئینتزامییه‌كانی ڕژیم بریندار و ده‌ستبه‌سه‌ر كران. په‌روه‌نده‌ی ئه‌و دوو به‌ندكراوه له لقی پێنجی دادسه‌رای گشتی و ئینقلابی زاهیدان به سه‌رۆكایه‌تی قازی “مه‌جید عه‌بدۆڵڵاهی” و له ژێر ناوی “موحاره‌به و افساد فی الارض” ساز كراوه،هه‌ر چه‌ند وه‌حید و سه‌عید ئه‌و تۆمه‌تانه‌یان ڕه‌د كردووه، به‌ڵام ناوه‌نده ئه‌منیه‌تیه‌كان ده‌یانه‌وێت سناریۆسازیان بۆ بكه‌ن. به‌پێی ڕاپۆرتی ڕێكخراوی حال وه‌ش، ئه‌و دوو شارومه‌نده به‌لووچه شه‌وی ١٧ی گوڵانی ئه‌مساڵ به مه‌به‌ستی كڕینی ده‌رمان بۆ منداڵی سه‌عید له‌ماڵ چووبوونه ده‌ره‌وه كه له‌لایه‌ن هێزه‌كانی كه‌ڵانته‌ری ١٢ی زاهیدانه‌وه دراونه‌ته به‌ر ده‌ستڕێژی گوله و به برینداری ده‌ستبه‌سه‌ر كراون.