“خالد پیرزاده” به‌ندكراوی سیاسی پێشوو، له ڕۆژی ٥ی به‌فرانباره‌وه، له ناڕه‌زایه‌تی به داخستنی حساوه بانكییه‌كانی خۆی و بنه‌ماڵه‌كه‌ی مانی له خواردن گرتووه.
به‌پێی زانیارییه‌كان، حساوه بانكییه‌كانی بنه‌ماڵه‌ی “خالد پیرزاده” له ژێر گوشاری ئیتلاعاتی سپای پاسداران داخراوه و وێڕای فه‌رمانی ده‌زگای قه‌زایی بۆ كردنه‌وه‌ی حساوه‌كان، به‌ڵام ئیتلاعاتی سپا ڕێگه نادات بنه‌ماڵه‌ی خالد ده‌ستڕه‌سییان به حساوه بانكییه‌كانیان هه‌بێت. به‌وته‌ی سه‌رچاوه خۆجێیه‌كان، هاوژین و كچی خالد به‌رده‌وام له‌لایه‌ن ئیتلاعاتی سپای پاسدارانه‌وه لێپرسینه‌وه‌یان لێ ده‌كرێت.