“حامد قه‌ره‌ئۆغڵانی” به‌ندكراوی سیاسی ڕاگیراو له زیندانی ورمێ كه له ئێستادا حوكمی ١٣ ساڵ زیندانی تێپه‌ڕ ده‌كات، له ناڕه‌زایه‌تی به بێبه‌شكردنی له ده‌رمان ده‌ستی داوه‌ته مانگرتن له خواردن.
“حامد قه‌ره‌ئۆغڵانی” له ڕێكه‌وتی ٧ی پووشپه‌ڕی ساڵی ٩٩ی هه‌تاوی له‌لایه‌ن ئیداره‌ی ئیتلاعاته‌وه ده‌ستبه‌سه‌ر و پاش لێپرسینه‌وه بۆ زیندانی ورمێ گوازرایه‌وه. ناوبراو له دوو په‌روه‌نده‌ی جیاجیادا به تۆمه‌ته‌كانی “هاوكاری له‌گه‌ڵ یه‌كێك له حیزبه نه‌یاره‌كانی ڕژیم”، “بێڕێزی به پیرۆزییه‌كانی ئیسلام”، “هێرش بۆ سه‌ر بنكه‌كانی به‌سیج”، “بێڕێزی به ڕێبه‌ری” و “ته‌بلیغ دژی نیزام” به موحاره‌به مه‌حكووم كرا، ئه‌و حوكمه له‌لایه‌ن دادگای باڵای وڵاته‌وه بۆ ١٤ ساڵ و یه‌ك مانگ زیندانی ته‌عزیزی گوڕدرا كه ١٣ ساڵی بۆ جێبه‌جێ كراوه. ئه‌و به‌ندكراوه سیاسیه نه‌خۆشه و پێویستی به ده‌رمان له ده‌ره‌وه‌ی زیندان هه‌یه، به‌ڵام به‌رپرسانی زیندان ناوبراویان له ده‌ستڕاگه‌یشتن به ده‌رمان بێبه‌ش كردووه و ئێستا گیانی له مه‌ترسی دایه.