ڕۆژی شه‌ممه ٧ی ڕێبه‌ندانی ١٤٠٢، “تاهر ساره‌لی” به‌ندكراوی سیاسی ڕاگیراو له زیندانی گۆنبه‌دی كاڤووس، له ناڕه‌زایه‌تی به ده‌ستبه‌سه‌ركردنی نایاسایی و بیلاته‌كلیف بوونی له‌زیندان، ده‌ستی دایه مانگرتن له خواردن.
“تاهر ساره‌لی” چالاكی سیاسی تۆركه‌مه‌ن، له به‌رواری ٢٧ی به‌فرانباری ١٤٠٢، له‌لایه‌ن هێزه ئه‌منیه‌كانه‌وه له ماڵه‌كه‌ی خۆیدا به‌بێ به‌ڵگه‌ی قه‌زایی ده‌ستبه‌سه‌ر و بۆ زیندانی گۆنبه‌دی كاڤووس گوازرایه‌وه. تاكوو ئێستا هیچ زانیارییه‌ك له‌سه‌ر هۆكاری به‌ندكران و ئه‌و تۆمه‌تانه‌ی خراوه‌ته پاڵ دۆسیه‌كه‌ی له‌به‌رده‌ستدا نییه و ئه‌و چالاكه سیاسیه له ناڕه‌زایه‌تی به بیلاته‌كلیف بوون مانی له خواردن گرتووه.