ڕۆژی یه‌كشه‌ممه ٢٥ی پووشپه‌ڕ، به‌ندكراوێك بە ناوی “وەحید چاوەران”، شاخەوان و چالاکی مەدەنیی خه‌ڵكی شارۆچكه‌ی “سه‌راوباخ”ی سه‌ر به شاری ئاودانان، دژبه هه‌ڵسووكه‌وتی هێزه‌كانی ڕژیم له به‌ندیخانه‌ی ناوه‌ندی ئیلام مانی له خواردن گرتووه.
بەپێی زانیارییه‌كان، “وه‌حید چاوه‌ران” حه‌وتووی ڕابردوو له ژێر ئه‌شكه‌نجه‌ی سه‌ختی هێزه‌كانی ئیتلاعاتی سپای پاسداران ناچار به دانپێدانانی زۆره‌ملێ كراوه. ڕۆژی یه‌كشه‌ممه‌ش ئه‌و به‌ندكراوه دژبه به ئازار و ئه‌شكه‌نجه‌ی به‌رده‌وامی هێزه‌كانی ڕژیم له زیندانی ئیلام ده‌ستی داوه‌ته مانگرتن و داوای ڕوون كردنه‌وه‌ی چاره‌نووسی ده‌كات.