سه‌ر له‌به‌یانی ڕۆژی سێشه‌ممه ٢٣ی مانگی ڕه‌شه‌مه، به‌ندكراوێكی زیندانی ئیلام به‌ناوی “سه‌جاد مورادی وه‌ند” له ناڕه‌زایه‌تی به ناڕوونی چاره‌نووسی ده‌ستی داوه‌ته مانگرتن و لێوه‌كانی دوریوه.
به‌پێی ڕاپۆرته‌كان، “سه‌جاد مورادی وه‌ند” به ڕه‌چه‌له‌ك خه‌ڵكی شارستانی ئابدانانه و له ڕه‌وتی ناڕه‌زایه‌تیه‌كانی پاش گیانبه‌ختكردنی “مه‌هسا ئه‌مینی” له شاری مه‌سجد سوله‌یمان له‌لایه‌ن ناوه‌نده ئه‌منیه‌تیه‌كانه‌وه ده‌ستبه‌سه‌ر و سه‌ره‌تای مانگی ڕه‌شه‌مه له ناڕه‌زایه‌تی به ناڕوونی چاره‌نووسی ده‌ستی دایه مانگرتن به‌ڵام پاش به‌ڵێنی به‌رپرسانی زیندان مانگرتنه‌كه‌ی شكاند و ڕۆژی ٢٣ی ڕه‌شه‌مه بۆ جارێكی دیكه مانی له‌خواردن گرتووه و ئه‌مجاره لێوه‌كانی دوریوه و داوای ڕوونكرنه‌وه‌ی چاره‌نووسی ده‌كات.