ئه‌نجۆمه‌نی به‌رگری له زیندانیانی مه‌حكووم به ئێعدام ڕۆژی سێشه‌ممه ٢٣ی مانگی سه‌رماوه‌ز ڕایگه‌یاند: به‌ندكراوێكی مه‌حكووم به ئێعدام به ناوی “سه‌هه‌ند نوورمحه‌ممه‌دزاده” له ناڕه‌زایه‌تی به سه‌پاندنی ئه‌و حوكمه نادادپه‌روه‌رانه‌یه به‌سه‌ریدا مانی له خواردن گرتووه.
به‌پێی ئه‌و ڕاپۆرته، “سه‌هه‌ند نوورمحه‌ممه‌دزاده” خه‌ڵكی ئوستانی ئازه‌ربایجانی شه‌رقیه و به تۆمه‌تی كه‌ندنی نه‌رده و ئاگردانی سه‌تڵی زبڵ به موحاره‌به و ئێعدام مه‌حكووم كراوه، ناوبراو له ڕۆژی دووشه‌ممه‌وه به مه‌به‌ستی ناڕه‌زایه‌تی ده‌ربڕین له‌ئاست ئه‌و سزایه، مانی له خواردن گرتووه و بنه‌ماڵه‌كی داوای یارمه‌تی له ناوه‌نده‌كانی مافی مرۆڤ ده‌كه‌ن بچن به هانایانه‌وه.