کۆمەڵە_رێكخراوی كوردستانی حیزبی كۆمونیستی ئیران
ئێرانهه‌واڵه‌کان

مانگرتن له‌ خواردنی به‌ندكراوێكی مه‌حكووم به‌ ئێعدامی خه‌ڵكی بیجاڕ

به‌پێی ڕاپۆرته‌كان، به‌ندكراوێكی مه‌حكووم به‌ ئێعدامی خه‌ڵكی بێجاڕ به‌ناوی “محه‌ممه‌د مێهدی كه‌ره‌می” له‌ ناڕه‌زایه‌تی به‌ پشتڕاستكردنه‌وه‌ی حوكمه‌كه‌ی له‌لایه‌ن دیوانی باڵای وڵاته‌وه‌ مانی له‌ خواردن گرتووه‌.

به‌وته‌ی پارێزه‌ی ئه‌و به‌ندكراوه‌، “محه‌ممه‌د مێهدی” له‌كاتی ده‌ستبه‌سه‌ركرانیدا به‌سه‌ختی ئه‌شكه‌نجه دراوه‌ و له‌ ده‌ستپێڕاگه‌یشتن به‌ پارێزه‌ی هه‌ڵبژارده‌ی خۆی بێبه‌ش كراوه‌ و پارێزه‌ره‌ ته‌سخیریه‌كه‌شی له‌ هیچ قۆناغێكی دادڕه‌سیدا ده‌سڕه‌سی به‌ په‌روه‌نده‌كه‌ی نه‌بووه‌ و كاتێك حوكمه‌كه‌ی له‌لایه‌ن دیوانی باڵای وڵاته‌وه‌ پشتڕاست كراوه‌ته‌وه‌ مانی له‌ خواردن ده‌ستپێكردووه‌. جێگای ئاماژه‌یه‌ كه‌ له‌كاتی به‌ڕێوه‌چوونی چله‌ی “حه‌دیس نه‌جه‌فی” له‌ شاری كه‌ره‌ج، ١٦ كه‌س به‌ تۆمه‌تی كوشتنی به‌سیجیه‌ك به‌ناوی “ڕوحۆڵڵا عه‌جه‌میان” له‌لایه‌ن هێزه‌ ئه‌منیه‌كانه‌وه‌ ده‌ستبه‌سه‌ركران كه‌ دوو كه‌سیان به‌ناوی “محه‌ممه‌د مێهدی كه‌ره‌می” و “محه‌ممه‌د حسێنی” حوكمی سێداره‌یان بۆ ده‌رچووه‌ و حوكمه‌كه‌یان له‌لایه‌ن دیوانی باڵای ئێرانه‌وه‌ پشتڕاست كراوه‌ته‌وه‌ و ئه‌گه‌ری جێبه‌جێكرانی حوكمه‌كه‌یان له‌ داهاتوویه‌كی نزیكدا هه‌یه‌.

بابەتی پەیوەندیدار

ده‌ستبه‌سه‌ركردنی ٣ هاووڵاتی له‌ شاری سنه‌

-

ناڕه‌زایه‌تی جووتیارانی ئیسفه‌هان به‌رامبه‌ر وشکبوونی زایه‌ندەرود

-

ناڕه‌زایه‌تی كرێكارانی شاره‌وانی ئیرانشار

-

کۆبوونەوەی کرێکارانی ئه‌بنیه‌ی فه‌نی ڕێگه‌ی ئاسنی “جنووب غه‌رب” 

-

كوژران و برینداربوونی ده‌یان كه‌س به‌هۆی هاتنی بومه‌له‌رزه‌ له‌ توركیا و سوریه‌

-

قه‌ده‌غه‌كردنی هاورده‌ی گازۆئیلی ڕووسیه‌ له‌لایه‌ن یەکێتی ئەوروپاوه‌

-