کۆمەڵە_رێكخراوی كوردستانی حیزبی كۆمونیستی ئیران
هه‌واڵه‌کانكوردستان

مانگرتن له‌ خواردنی به‌ندكراوێكی كورد له‌زیندانی “ڕه‌جایی شار”ی كه‌ره‌ج

مانگرتن له‌ خواردنی به‌ندكراوێكی كورد له‌زیندانی ڕه‌جایی شاری كه‌ره‌ج

ڕۆژی شەممە ٢٠ی مانگی خاکەلێوە، “هۆشەنگ ڕەزایی“بەندکراوی سیاسی خەڵکی “نەهاوەند” دوای ئەوەی مانگرتن لەخواردنی ڕاگەیاند،لەلایەن هێزە ئەمنییەکانی زیندانی “ڕەجایی شار“ی کەرەجەوە بۆژووری تاکەکەسی ڕاگوێزرا.

بەپێی ڕاپۆرته‌كان،“هۆشەنگ ڕەزایی “دوای ئەوەی خوازیاری ئازادی مەرجدار بوو و داواكه‌ی له‌ لایه‌ن ناوه‌نده‌ ئه‌منییه‌كانه‌وه ‌ڕەدکرایه‌وه‌، مانی لەخواردن گرتووە. ناوبراو ڕۆژی شەممە ٢٩ی جۆزەردانی ٨٩ی هه‌تاوی لە تاران دەستبەسەر و ڕەوانەی بەندی ٢٠٩ی زیندانی ئێوین کرا و بۆ ماوەی ٦ مانگ لە ژێر ئەشکەنجە لە ژووری تاکەکەسیدا ڕاگیرا و پاشان بۆ بەندی ٣٥٠ی ئه‌و زیندانه‌ ڕاگوێزرا. جێی ئاماژه‌یه‌ كه‌ “هووشه‌نگ ڕه‌زایی” ساڵی ٩٧ی هه‌تاوی به‌ تۆمه‌تی “هاوكاری و ئه‌ندامه‌تی له‌ یه‌كێك له‌ حیزبه‌ نه‌یاره‌كانی ڕژیم” به‌ ٢٥ ساڵ زیندان مه‌حكووم كرابوو.