“حسێن حسێن پور” له بریندارانی شۆڕشی ژینا كه چاوێكی له‌ده‌ست داوه، له ناڕه‌زایه‌تی به نه‌دانی مه‌ره‌خه‌سی ده‌رمانی و بێبه‌شكردنی له پێداویستیه پزیشكیه‌كان، مانی له خواردن گرتووه.
“حسێن حسێن پور” ١٥ خه‌رمانانی ئه‌مساڵ له جاده‌ی نێوان نورابادی مه‌مه‌سه‌نی و گه‌چساران له‌لایه‌ن ئیداره‌ی ئیتلاعاته‌وه ده‌ستبه‌سه‌ر و ڕه‌وانه‌ی زیندانی عادڵ ئابادی شیراز كرا. ناوبراو له ماوه‌ی به‌ندكرانیدا به سه‌ختی ئازار دراوه و ئێستا چاوه برینداره‌كه‌ی، ئیلتهابی كردووه و پێویستی به ده‌رمان له نه‌خۆشخانه‌ی ده‌ره‌وه‌ی زیندان هه‌یه. به‌وته‌ی چالاكانی مافی مرۆڤ، به‌رپرسانی زیندان و ناوه‌نده ئه‌منیه‌تیه‌كان له‌گه‌ڵ خواستی مه‌ره‌خه‌سی ده‌رمانی ئه‌و به‌ندكراوه دژایه‌تی ده‌كه‌ن و ئێستا گیانی له مه‌ترسی جیددی دایه