ڕۆژی چوارشه‌ممه ٢٢ی ڕه‌شه‌ممه‌ی ١٤٠٣، “هادی حه‌یده‌ری” به‌ندكراو له بەندی ٨ی زیندانی شه‌یبانی ئه‌هواز، دژ به بێبه‌شكردنی له ده‌رمان مانی له خواردن گرتووه.
ناوبراو بۆ ماوه‌ی زیاتر له یه‌ك ساڵه له لایه‌ن ناوه‌نده ئه‌منیه‌كانه‌وه ده‌ستبه‌سه‌ر و پاش لێپرسینه‌وه ڕه‌وانه‌ی به‌ندی ٨ی زیندانی لاكانی ڕه‌شت كراوه. به‌ڵام هێشتا زانیاریێك سه‌باره‌ت به ئه‌و تۆمه‌تانه‌ی خراوه‌ته پاڵی و هه‌روه‌ها كاتی به‌ڕێوه‌چوونی دادگا له سه‌ر تۆمه‌ته‌كانی له به‌رده‌ستدا نییه و چاره‌نووسی دیار نییه. ئه‌و چالاكوانه سیاسیه سه‌ره‌ڕای توشبوونی به جۆره‌ها نه‌خۆشی له مافی ده‌ستڕاگه‌یشتنی به پارێزه‌ر و ده‌رمان و په‌یوه‌ندی گرتن له‌گه‌ڵ بنه‌ماڵه‌كه‌ی بێبه‌ش كراوه. به‌م بۆنه‌یوه ناوبراو دژ به بێبه‌ش كردنی له ده‌رمان و هه‌روه‌ها ناڕوونی چاره‌نووسی مانی له خواردن گرتووه.