کۆمەڵە_رێكخراوی كوردستانی حیزبی كۆمونیستی ئیران
ئێرانهه‌واڵه‌کان

مانگرتن له‌ خواردنی به‌ندكراوێكی سیاسی به‌لووچ له‌ زیندانی زاهدان

مانگرتن له‌ خواردنی به‌ندكراوێكی سیاسی به‌لووچ له‌ زیندانی زاهدان

ڕۆژی پێنجشه‌ممه‌ ٢٧ی به‌فرانبار، به‌ندكراوێكی سیاسی به‌لووچ له‌ زیندانی زاهدان به‌ ناوی “عه‌لی ئه‌سغه‌ر ئه‌میری” ته‌مه‌ن ٣٤ ساڵ، له‌ ناڕه‌زایه‌تی به‌ نه‌دانی مه‌ره‌خه‌سی ده‌رمانی مانی له‌ خواردن گرت.

عه‌لی ئه‌سغه‌ر ئه‌میری ساڵی ٩٤ی هه‌تاوی له‌ شاری چابه‌هار ده‌ستبه‌سه‌ر كرا. ئه‌و چالاكه‌ سیاسییه‌ به‌ ته‌بلیغ دژی نیزام و هاوكاری له‌گه‌ڵ گرووپه نه‌یاره‌كانی ڕژیم تۆمه‌تبار و به‌ سه‌ختی ئه‌شكه‌نجه و ئازار درا. ناوبراو له‌ به‌ندی ئه‌منیه‌تی زیندانی ئێڤین زیندانی كراوه‌ و له‌ ده‌ستڕاگه‌یشتن به‌ پارێزه‌ر و چاوپێكه‌وتن له‌گه‌ڵ بنه‌ماڵه‌كه‌ی بێبه‌ش كراوه‌. عه‌لی ئه‌سغه‌ر له‌ زیندان دا تووشی چه‌ند جۆر نه‌خۆشی بووه و به‌رپرسانی زیندان له‌گه‌ڵ پێدانی مه‌ره‌خسی ده‌رمانی به‌و به‌ندكراوه‌ سیاسیه‌ دژایه‌تی ده‌كه‌ن.