کۆمەڵە_رێكخراوی كوردستانی حیزبی كۆمونیستی ئیران
ئێرانهه‌واڵه‌کان

مانگرتن له‌ خواردنی به‌ندكراوێكی سیاسی له‌ زیندانی ئێڤین

مانگرتن له‌ خواردنی به‌ندكراوێكی سیاسی له‌ زیندانی ئێڤین 1

“لیان ده‌رویش” زیندانی سیاسی به‌ندكراو له‌ زیندانی ئێڤین، له‌ ڕۆژی ٨ی جۆزه‌ردانه‌وه‌ دژبه‌ ئه‌شكه‌نجه و ئازاری به‌رپرسانی زیندان، ده‌ستی داوه‌ته‌ مانگرتن له‌ خواردن و دۆخی ته‌ندرووستی ناجێگیره‌.

“لیان ده‌رویش” ده‌رچووی بواری زمان ناسی و خه‌ڵكی شاری تارانه‌ و برایه‌كی به‌ ناوی ڕۆبێرت دانیشتووی وڵاتی ئاڵمانه‌. لیان بۆ یه‌كه‌م جار له‌ مانگی به‌فرانباری ساڵی ٩٦ی هه‌تاوی، له‌لایه‌ن ئیداره‌ی ئیتلاعاته‌وه‌ ده‌ستبه‌سه‌ر و بۆ به‌ندی ٢٠٩ی زیندانی ئێڤین ڕاگوێزرا. ئه‌و به‌ندكراوه‌ سیاسیه‌ ساڵی ٩٨ی هه‌تاوی به‌ تۆمه‌تی ئه‌ندامه‌تی له‌ گرووپه تلگرامییه‌كانی دژبه‌ری ڕژیم و هه‌وڵی تێكدانی ئه‌منیه‌تی وڵات به‌ ٨ ساڵ زیندان سزا درا. ناوبراو ٢ی ڕه‌شه‌مه‌ی ساڵی ١٤٠٢، پاش ماوه‌یه‌ك ژیانی نهێنی ده‌ستبه‌سه‌ر و بۆ زیندانی ئێڤین گوازرایه‌وه‌.