به‌پێی ڕاپۆرتی ناوه‌نده‌كانی مافی مرۆڤ، به‌ندكراوێكی سیاسی زیندانی ورمێ به‌ناوی “دارا ڕه‌شیدی” له ناڕه‌زایه‌تی به گواستنه‌وه‌ی بۆ به‌ندی ئه‌منیه‌تی ئه‌و زیندانه مانی له خواردن گرتووه.
به‌پێی ڕاپۆرته‌كان، “دارا ڕه‌شیدی” به‌ندكراوی سیاسی كوردی زیندانی ورمێ ڕۆژی سێشه‌ممه ٨ی خاكه‌لێوه له ناڕه‌زایه‌تی به گواستنه‌وه‌ی بۆ به‌ندی ئه‌منیه‌تی زیندانی ورمێ مانی له خواردن گرتووه و به‌رپرسانی زیندان له په‌یوه‌ندی تهلهفوونی و چاوپێكه‌وتن له‌گه‌ڵ بنه‌ماڵه‌كه‌ی بێبه‌شیان كردووه. جێگای ئاماژه‌یه كه “دارا ڕه‌شیدی” پێشتر له‌لایه‌ن لقی ٣ی دادگای گشتی و ئینقلابی ورمێ به تۆمه‌تی “هه‌وڵدان دژبه ئه‌منیه‌تی نه‌ته‌وه‌یی” و “هاوكاری له‌گه‌ڵ یه‌كێك له حیزبه نه‌یاره‌كانی ڕژیم” به ١٠ ساڵ زیندانی ته‌عزیری مه‌حكووم كرابوو.