کۆمەڵە_رێكخراوی كوردستانی حیزبی كۆمونیستی ئیران
كوردستانهه‌واڵه‌کان

مانگرتن له‌ خواردنی به‌ندكراوانی سیاسی زیندانی كارشه‌هێر له‌ باكووری كوردستان

مانگرتن له‌ خواردنی به‌ندكراوانی سیاسی زیندانی كارشه‌هێر له‌ باكووری

ڕۆژی پێنجشه‌ممه‌ ٢٦ی ڕه‌زبه‌ری ١٤٠٣، كۆمه‌ڵێك له‌ به‌ندكراوانی سیاسی ڕاگیراو له‌ زیندانی كارشه‌هیری باكووری كوردستان دژبه‌ ئه‌شكه‌نجه و ئازاری مه‌ئموورانی زیندان مانیان له‌ خواردن گرت.

به‌ وته‌ی یه‌كێك له‌ به‌ندكراوان، مه‌ئموورانی زیندان ڕێگه‌ ناده‌ن چه‌ند هاوڕێ له‌ به‌ندێك دا بمێننه‌وه‌ و به‌ندكراوانی سیاسییان له‌ ده‌ستڕاگه‌یشتن به‌ كارگه‌ی وه‌به‌رهێنان بێبه‌ش كردووه‌. هه‌روها ژماره‌یه‌ك له‌ زیندانیان كه‌ له‌ ئاست هه‌ڵسووكه‌وتی مه‌ئموورانی زیندان ناڕه‌زایه‌تیان ده‌ربڕیبوو، له‌ چاوپێكه‌وتن له‌گه‌ڵ بنه‌ماڵه‌ و ده‌ستڕاگه‌یشتن به‌ ده‌رمان بێبه‌ری كراون.