کۆمەڵە_رێكخراوی كوردستانی حیزبی كۆمونیستی ئیران
كوردستانهه‌واڵه‌کان

مانگرتن له‌ خواردنی به‌ندكراوانی به‌ندی ئه‌منیه‌تی له‌ زیندانی ورمێ

مانگرتن له‌ خواردنی به‌ندكراوانی به‌ندی ئه‌منیه‌تی له‌ زیندانی ورمێ

به‌پێی ڕاپۆرتی كانوونی مافی مرۆڤی ئێران، به‌ندكراوانی به‌ندی ئه‌منیه‌تی زیندانی ورمێ، له‌ ناڕه‌زایه‌تی به‌ دۆخی خراپ و نائینسانی زیندان مانیان له‌ خواردن گرتووه‌.

به‌پێی ڕاپۆرته‌كان، به‌ندكراوانی زیندانی ورمێ له‌ دوو به‌ندی ٣٠ متری ڕاگیراون كه‌ هیچ ئیمكاناتێكی ڕیفاهی تێدا نییه‌ و ژماره‌ی به‌ندكراوان له‌ زه‌رفیه‌تی به‌نده‌كه‌ زۆرتره‌. به‌ندكراوانی به‌ندی ئه‌منیه‌تی زیندانی ورمێ پاش بایه‌خ نه‌دانی به‌رپرسانی زیندان به‌ داواكارییه‌كانیان، له‌ ڕۆژی ١٢ی خه‌رمانانه‌وه‌ ده‌ستیان داوه‌ته‌ مانگرتن و دۆخی ته‌ندرووستیان ناجێگیره‌. شایانی باسه‌ كه‌ به‌ندكراوانی زیندانی ورمێ پێشتر چه‌ند نامه‌یان بۆ به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی زیندانه‌كانی ئێران و ناوه‌نده‌ ئه‌منیه‌تیه‌كان ناردبوو، به‌ڵام كه‌وتنه‌ به‌ر هێرشی گاردی ئه‌منیه‌تی زیندان چه‌ند كه‌سیان بریندار كران.