کۆمەڵە_رێكخراوی كوردستانی حیزبی كۆمونیستی ئیران
كوردستانهه‌واڵه‌کان

مانگرتن له‌ خواردنی “ئیبراهیم خه‌لیل سدیقی هه‌مه‌دانی” له‌ زیندانی خۆی

مانگرتن له‌ خواردنی ئیبراهیم خه‌لیل سدیقی هه‌مه‌دانی له‌ زیندانی

به‌پێی ڕاپۆرتی كانوونی مافی مرۆڤی ئێران، “ئیبراهیم خه‌لیل سدیقی هه‌مه‌دانی” به‌ندكراوی سیاسی ڕاگیراو له‌ زیندانی خۆی، له‌ ناڕه‌زایه‌تی به‌ پێشێلكردنی مافه‌كانی، مانی له‌ خواردن گرتووه‌ و لێوه‌كانی دووریوه‌ته‌وه‌.

“ئیبراهیم خه‌لیل” نه‌خۆشی شه‌كره‌ی هه‌یه‌ و تا ئێستا به‌هۆی بێبه‌شكران له‌ ده‌رمان دوو په‌نجه‌ی پا و په‌نجه‌یه‌كی ده‌ستی قه‌تع كراوه‌. ناوبراو خۆی و كوڕه‌كه‌ی له‌ دوو زیندانی جیاجیادا به‌ندكراون، تا به‌ ئه‌مڕۆ چه‌ند جار داوای كردووه‌ له‌گه‌ڵ كوڕه‌كه‌ی له‌ یه‌ك زیندان دا بن، به‌ڵام به‌رپرسانی قه‌زایی ڕێگه‌یان نه‌داوه‌ و  ئیبراهیم خه‌لیل ناچار مانی له‌ خواردن گرتووه‌. به‌پێی بڕیاری پزیشكان ئه‌و به‌ندكراوه‌ نابێت له‌ زیندان دا بێت به‌ڵام ده‌زگای قه‌زایی له‌گه‌ڵ ئازادكردنی به‌ وه‌سیقه دژایه‌تی ده‌كات و ئێستا كه‌ پێویستی به‌ هه‌بوون و یارمه‌تی كوڕه‌كه‌ی هه‌یه‌، ئه‌شكه‌نجه‌ی ده‌روونی ده‌ده‌ن.