ڕۆژی یهكشهممه ١٣ی مانگی پووشپهڕ، کۆمەڵێك لە چالاکانی یارسان بە بڵاوکردنەوەی ڤیدیۆیەک مانگرتنی خۆیان لە خواردن بۆ پشتگری لە بەندکراوی سیاسی یارسان “خەیروڵا حەق جوویان” دەربڕی.
به پێی ڕاپۆرتهكان، “سیاوەش حەیاتی”، “سەید ئەمین عەباسی”، “داریووش حەیدەری”، “شاهروخ سائیمیان”، “پەیام رەزایی”، “فەرزاد ئەڵماسی”، “سەید حسەین ئەفزەڵی”، “سەی عەلی دەکەیی” و “نهوشاد تاهێری”، بۆ پشتگری لە “خەیروڵا حەق جوویان” ئەندامی راوێژکاری کۆمەڵگای مەدەنی یارسان کەلەلایەن هێزە ئەمنییەکانی کۆماری ئیسلامی دەستبەسەر کراوه، مانگرتن لە خواردنیان راگەیاند. جێی ئاماژەیە كه ناوبراو ڕۆژی دووشەمە ٧ی پووشپەڕی ئهمساڵ، پاش دەستبەسەر كردن راگوێزی زیندانی “دیزڵ ئابادی”ی کرماشان کرا.