ڕۆژی یه‌كشه‌ممه ٩ی جۆزه‌ردان، “فه‌رزاد سامانی” چالاكی خوێندكاری خه‌ڵكی شاری مه‌هاباد كه له‌گه‌ڵ شه‌پۆلی ده‌ستبه‌سه‌ر كردنی خه‌ڵك له مانگی به‌فرانباری سالی ٩٩ی هه‌تاوی ، له لایه‌ن هێزه ئه‌منییه‌كانی كۆماری ئیسلامیه‌وه ده‌ستبه‌سه‌ر كرابوو، له ناڕه‌زایه‌تی به دڕێژكردنه‌وه‌ی بڕیاری به‌ندكرانی له گرتووخانه‌ی ئیلاعاتی سپای پاسداران، بۆ شه‌شه‌مین جار ده‌ستی دایه مانگرتن.
به وته‌ی بنه‌ماڵه‌ی ئه‌م چالاكه خوێندكارییه، حۆكمی درێژكردنه‌وه‌ی ماوه‌ی به‌ندكرانی له گرتووخانه‌ی ئیداره‌ی ئیتلاعاتی سپای پاسداران له لایه‌ن له‌قی سێی دادگای شاری مه‌هابادوه به‌ڕێوه‌چووه و له چاو پێكه‌وتن له‌گه‌ڵ بنه‌ماڵه‌كه‌ی ڕایگه‌یاندووه كه خراوه‌ته ژێر گۆشارێكی زۆر بۆ گرتنی “ئیعترافی ئیجباری”. شایانی باسه كه “فه‌رزاد سامانی” خوێندكاری قۆناغی كۆتایی كارناسی ئه‌رشه‌دی “كۆمه‌ڵگا ناسی” زانكۆی خاڕه‌زمی كه‌ره‌جه كه له ڕێكه‌وتی ٢٠ی به‌فرانباری ٩٩ی هه‌تاوی له لایه‌ن هێزه‌كانی ئیتلاعاتی سپای پاسداران له شاری كه‌ره‌ج ده‌ستبه‌سه‌ر كرا.