کۆمەڵە_رێكخراوی كوردستانی حیزبی كۆمونیستی ئیران
كوردستانهه‌واڵه‌کان

مانگرتن له‌ خواردنی ٢٠٠ به‌ندكراوی ژن له‌ زیندانی ورمێ

به‌ پێی ڕاپۆرتی ڕێكخراوی مافی مرۆڤی هه‌نگاو، ژنانی بەندکراو لە زیندانی ناوەندیی ورمێ بە نیشانەی ناڕەزایەتیی لەئاست نەبوونی پێداویستییەکانی تەندروستی و مۆڵەت نەدانی بەرپرسان بۆ ئازادیی کاتیی ئەو بەندکراوانە، مانیان لە خواردن گرتووە.

بە پێی ئه‌م ڕاپۆرته‌، نزیکەی ٢٠٠ بەندکراوی بەندی ژنانی زیندانی ناوەندیی ورمێ، لە رۆژی شەممە ٩ی خاکەلێوەوه‌، بە نیشانەی ناڕەزایەتیی دەربڕین بە نەبوونی پێداویستییەکانی تەندروستی لەو بەندە و هەروەها دژایەتیی بەرپرسانی زیندان لەگەڵ ئازادیی کاتی پاش بڵاوبوونەوەی ویرووسی کرۆنا لەو زیندانه‌، مانیان لە خواردن گرتووە. شایانی باسه‌، ئه‌م به‌ندكراوانه‌ ڕایانگه‌یاندووه‌، تا کاتێك كه‌ مافی ئازادی کاتییان پێ نەدرێ، درێژە بە مانگرتنه‌كه‌یان دەدەن. مانگرتنی ئەو بەندکراوانە پاش مەرگی ژنێکی بەندکراو لەو بەندە به‌ ناوی “ فاتمە عەلیزادە” تەمەن ٥٣ ساڵ و خەڵکی کرماشان دەستی پێکردووە.

بابەتی پەیوەندیدار

به‌یانیه‌ی ئه‌نجومه‌نه‌ سنفی موعه‌لیمانی كوردستان

-

ڕفاندنی “سەحەر ساڵحیان” له‌ شاری سەقز

-

به‌رده‌وامی فشاری داموده‌زگا ئه‌منیه‌تیه‌كان له‌سه‌ر ژنانی كوردستان

-

ڕاپۆرتێك له‌سه‌ر ڕێژه‌ی ده‌ستبه‌سه‌ركراوانی شۆرشی “ژینا”

-

گیان له‌ده‌ستدانی سێ كه‌س به‌ ڕووداوی هاتووچۆ له‌ شاری نه‌غه‌ده‌

-

برینداربوونی ٩ كرێكار له‌ شاری تاران

-