کۆمەڵە_رێكخراوی كوردستانی حیزبی كۆمونیستی ئیران
ئێرانهه‌واڵه‌کان

مانگرتن له‌ خواردنی “سۆهه‌یل عه‌ره‌بی” و “بێهنام مووسیوه‌ند” له‌ زیندانی كه‌ره‌ج

مانگرتن له‌ خواردنی سۆهه‌یل عه‌ره‌بی و بێهنام مووسیوه‌ند له‌ زیندانی

“بێهنام موسیوەند” بەندکراوی سیاسی خەڵکی “کوهده‌شت”ی سەر بە ئۆستانی لوڕستان و “سوهەیل عەرەبی” بەندکراوی خەڵکی “قوروە” سەر بە ئۆستانی كوردستان، لە ناڕه‌زایه‌تی به‌ ئه‌شكه‌نجه‌ و ئازاری هێزه‌ ئه‌منییه‌كانی زیندانی “ڕه‌جایی شه‌هر”ی كه‌ره‌ج، ده‌ستیان داوه‌ته‌ مانگرتن.

به‌ پپێ ڕاپۆرته‌كان، ئەو دوو بەندکراوە سیاسیه‌ بە بیانووی ناڕەزایەتی دەربڕین بە پشکنینی جەستەییان لەلایەن هیزە ئەمنییەکانی زیندانه‌وه‌ دراونەتە بەر لێدان و دواتر بە فەرمانی بەرپرسی ئه‌و زیندانه‌ بۆ بەندی قەرەنتینە کوازراونەتەوە.