شنبه – ۱۵ تیر – ۱۳۹۸ , 06 – 07 – 2019
به‌پێی ڕاپۆرته‌كان، دوو به‌ندكراو له زیندانی ئێوین و له ئه‌ندامانی پێشووی گۆڤاری “گام”، ده‌ستییان دایه مانگرتن له خواردن.
به‌پێی ئه‌م ڕاپۆرته، “ئه‌میر حسێن محه‌ممه‌دی فه‌رد” و “ساناز ئێلاهیاری” له ناڕه‌زایه‌تی به درێژه‌ی به‌ندكرانیان و ناڕوون بوونی چاره‌نووسیان و هه‌روه‌ها بێ ڕێزیی به‌رپرسانی زیندانی ئێوین، ڕۆژی پێنجشه‌ممه ١٣ی مانگی پووشپه‌ڕ مانیان له خواردن گرتووه. شایانی باسه به‌دوای مانگرتنی ئه‌م دوو به‌ندكراوه، به‌رپرسانی زیندانی ئێوین ناوبراوانیان له هه‌رچه‌شنه په‌یوه‌ندییه‌كی ته‌له‌فۆنی بێبه‌ری كردووه. جێگه‌ی ئاماژه‌یه “ئه‌میر حسێن محه‌ممه‌دی فه‌رد” و “ساناز ئێلاهیاری” له مانگی به‌فرانباری ساڵی ڕابردوو له لایه‌ن هێزه ئه‌منییه‌كانی ڕژیم ده‌ستبه‌سه‌ر كرابوون و دوای چه‌ند مانگ ڕاگرتنییان له گرتووخانه‌ی ئیتلاعات، له مانگی گوڵانی ئه‌مساڵدا بۆ زیندانی ئێوین گوازرانه‌وه.