کۆمەڵە_رێكخراوی كوردستانی حیزبی كۆمونیستی ئیران
كوردستانهه‌واڵه‌کان

مانگرتن له‌ خواردنی دوو به‌ندكراو له‌ زیندانی ورمێ

مانگرتن له‌ خواردنی دوو به‌ندكراو له‌ زیندانی ورمێ 4

له‌ ماوه‌ی ڕۆژانی ڕابردوودا، دوو به‌ندكراوی زیندانی ورمێ به‌ ناوه‌كانی “نایب عەسکەری” و “ئێلمیرا حه‌بیبی”، له‌ ناڕه‌زایه‌تی به‌ پێڕانه‌گه‌یشتنی به‌رپرسانی زیندان به‌ باروودۆخی ته‌ندرووستی و شێوه‌ی نادادپه‌روه‌رانه‌ی دادرسی، مانگرتن له‌ خواردنیان ڕاگه‌یاند.

به‌ پێی ڕاپۆرته‌كان، “نایب عەسکەری” لە زینداندا تووشی کێشەی ته‌ندرووستی بووە و به‌رپرسانی بێهداری زیندان به‌ڵێنی ئه‌وه‌یان پێدابوو كه‌ بۆ وه‌رگرتنی چاره‌سه‌ری پزیشكی، ڕاگوێزی نه‌خۆشخانه‌ی ده‌ره‌وه‌ی زیندان بكرێت، به‌ڵام سه‌ره‌ڕای خراپی باری ته‌ندروورستی ئه‌و زیندانیه‌ سیاسیه‌، به‌رپرسانی ڕژیم به‌ڵێنه‌كانیان جێبه‌جێ نه‌كردووه‌ و ناوبراو بۆ ده‌ربڕینی ناڕه‌زایه‌تی ده‌ستی داوه‌ته‌ مانگرتن له‌ خواردن. له‌ لایه‌كی دیكه‌وه‌ “ئێلمیرا حه‌بیبی” كه‌ به‌ هۆی كێشه‌ی ماڵییه‌وه‌ حۆكمی زیندانی به‌سه‌ردا سه‌پاوه‌، له‌ ناڕه‌زایه‌تی به‌ شێوه‌ی نادادپه‌روه‌رانه‌ی دادڕه‌سی ڕژیم، ده‌ستی داوه‌ته‌  مانگرتن.