حه‌وت زیندانی له به‌ندیخانه‌ی شاری ورمێ له‌ناڕه‌زایه‌تی به باروودۆخی خراپی ئه‌م زیندانه هه‌روه‌ها هه‌ڵسۆكه‌وتی نامرۆڤانه‌ی به‌ڕێوبه‌رانی ئه‌م زیندانه، له ڕۆژی دووشه‌مه‌وه مانیان له‌خواردن ڕاگه‌یاندووه.
به پێی ڕاپۆرته‌كان، ناسناوی ئه‌م حه‌وت زیندانییه “به‌هادین قاسم زاده”، “پوریا موڕسه‌لی”، “ڕامین شیرزاد”،”جه‌واد شیرزاد”، “محه‌ممه‌د حه‌زره‌ت پوور”، “داوود قاسم زاده” و “حسێن كه‌ریمی” ڕاگه‌یه‌ندراوه. له نێو ئه‌م به‌ندكراوانه “داوود قاسم زاده” كێشه‌ی قه‌تعی نۆخاعی هه‌یه و باروودۆخی سه‌لامه‌تی زۆر ناله‌باره و به‌رپرسانی زیندان له ناردنی ئه‌م به‌ندكراوه بۆ نه‌خۆشخانه خۆده‌بوێرن. شایانی باسه كه باروودۆخی زیندانی ورمێ بۆ به‌ندكراوان زۆر سه‌خت و دژواره و هۆكارێكه بۆ خۆكوژی به‌ندكراوانی ئه‌م به‌ندیخانه‌یه.