“باپیر بەرزە”، بەندکراوی سیاسی خەڵکی پیرانشار لە ڕۆژی یەکشەممە ٢٨ی خەرمانانهوه بە نیشانەی ناڕەزایەتی به پەسەند نەکردنی داوای “ئازادی بەمەرج” و هەروەها “پێنەدانی مافی مرەخەسی” لە بەندیخانەی ناوەندیی نەغەدە مانی لە خواردن گرتووە.
بە پێی ڕاپۆرتی كۆمهڵهی مافی مرۆڤی كوردستان، ئهو بهندكراوه سیاسیه، ٢٣ ڕۆژ پیش دوای سکاڵای ئیدارەی ئیتلاعاتی پیرانشار کە ماوەیەک بوو وەک بەندی باز لە دەرەوە بوو، دیسان گەڕێندراوەتەوە بۆ بەندیخانە و داوای ئازادی بەمەرجی ئەو بەندکراوە پەسەند نەکراوە، ئهمه له حاڵێكدایه كه ناوبراو زۆبهی ماوی بهندكرانهكهی تێپهڕكردووه.