چهارشنبه – ۱۲ تیر – ۱۳۹۸ , 03 – 07 – 2019
به پێی ڕاپۆرتهكان، بهندكراوێكی سیاسیی له زیندانی شاری مهریوان، بە ناوی “هیوا ئەژبەری”، بۆ ماوەی ٦ ڕۆژە مانی له خواردن گرتووه و لێوهكانی خۆی دووریوهتهوه.
به پێی ئهم ڕاپۆرته، ناوبراو لە هەر جۆرە مورەخەسی و چاوپێکەوتنێک لەگەڵ بنەماڵەکەی بێبەری بووە و بههۆیهوه دەستی داوەتە مانگرتن. شایانی باسه، هیوا ئەژبەری”، بە تۆمەتی “سیاسی” لە لایەن دادگاوە، بە ٤ ساڵ زیندان مەحکووم کراوە و ماوەی ٣ ساڵە كه لە زیندانی شاری مەریواندا ڕاگیر كراوه.