ڕۆژی سێشەممە ٢٥ی مانگی خەزەڵوەر، لقی ٤ی ئیجرای ئەحکامی سنە، لەگەڵ داواکاریی مەرەخەسیی هوشمەند عەلیپوور، زیندانیی سیاسیی بەندکراو لە زیندانی ناوەندیی ئەو شارە، دژایەتیی کرد و ناوبراو له ناڕه‌زایه‌تی به‌و حۆكه‌مه ده‌ستی داوه‌ته مانگرتن.
به پێی ڕاپۆرته‌كان، لقی ٤ی دادگای ئیجرای ئەحکامی سنە بەهۆی ناکۆکی لەگەڵ ماددەی ٥١٣ی یاسای ئایینی دادڕەسیی کەیفەری لەگەڵ داواکاریی ئەو زیندانییە سیاسییە دژایەتیی کردووە. به وته‌ی بنه‌ماڵه‌ی ئه‌و چالاكه سیاسیه، ناوبراو له ناڕه‌زایه‌تی به پێشێبل كردنی مافی مه‌ره‌خسی و گۆشار بۆ سه‌ر بنه‌ماڵه‌كه‌ی، تا كاتێكی نادیار مانی له خواردن گرتووه. جێگای ئاماژه‌یه كه مانگی ڕەزبەری ٩٩ی هه‌تاوی، “هووشمه‌ند عه‌لیپوور” پاش هەڵوەشاندنەوەی حوکمی لەسێدارەدان و دادگایی‌کردنی دووبارەی، بە ٣٨ مانگ زیندان مەحکووم کرا.