به‌پێی ڕاپۆرته‌كان، سامان سه‌یدی ناسراو به “سامان یاسین” هونه‌رمه‌ندی بواری ڕه‌پ كه له ڕه‌وتی ناڕه‌زایه‌تییه‌كان له‌لایه‌ن هێزه ئه‌منیه‌كانه‌وه ده‌ستبه‌سه‌ركرابوو، له ناڕه‌زایه‌تی به دواكه‌وتنی كاتی ئازادیه‌كه‌ی ده‌ستی داوه‌ته مانگرتن له خواردن.
به‌پێی ڕاپۆرته‌كان، “سامان یاسین” له ڕه‌وتی ناڕه‌زایه‌تیه‌كانی پاش گیانبه‌ختكردنی “مه‌هسا ئه‌مینی” له شاری كه‌ره‌ج له‌لایه‌ن هێزه ئه‌منیه‌كانه‌وه ده‌ستبه‌سه‌ر و پاش ماوه‌یه‌ك لێپرسینه‌وه و ئه‌شكه‌نجه‌ی هێزه سه‌ركوتگه‌ره‌كانی ڕژیم، به موحاره‌به و ئێعدام مه‌حكووم كرا به‌ڵام ئه‌و حۆكمه له‌ژێر گوشاره نێوخۆیی و جیهانیه‌كاندا هه‌ڵوه‌شێندرا و ئێستا ناوبراو چاوه‌ڕێی ئازادی كاتی به دانانی وه‌سیقه‌یه، به‌ڵام به‌رپرسانی زیندان به‌رده‌وام كاته‌كه‌ی بۆ دوا ده‌خه‌ن.