“زه‌رده‌شت ئه‌حمه‌دی ڕاغب” چالاكی كرێكاری و مه‌ده‌نی خه‌ڵكی تاران ڕۆژی ڕابردوود له په‌یوه‌ندییه‌كی ته‌له‌فوونی له‌گه‌ڵ بنه‌ماڵه‌كه‌ی ڕایگه‌یاندووه كه له ناڕه‌زایه‌تی به ده‌ستبه‌سه‌ركردنی نایاسایی له‌لایه‌ن ناوه‌نده ئه‌منیه‌تیه‌كانه‌وه ماوه‌ی یه‌ك حه‌وتوویه مانی له‌خواردن گرتووه.
به‌وته‌ی ئه‌و چالاكه كرێكاریه، سێشه‌ممه‌ی حه‌وتووی ڕابردوو له كۆبوونه‌وه‌ی فه‌هه‌نگیان له‌به‌رده‌م مه‌جلیسی ڕژیم به لێدان و ئازاره‌وه ده‌ستبه‌سه‌ر كراوه و به‌هۆی په‌روه‌نده‌سازی جێگری ئیتلاعاتی قه‌رارگای ساره‌ڵڵای تاران ڕاگوێزی زیندان كراوه و ماوه‌ی یه‌ك حه‌وته‌یه مانی له خواردن گرتووه ئێستا باری ته‌ندرووستی ناجێگیره.