ڕۆژی پێنجشه‌ممه ٢١ی مانگی گوڵان، دوو چالاكی سنفی فه‌رهه‌نگیانی شاره‌كانی سنه و مه‌شهه‌د به‌ناوه‌كانی “فه‌رزاد سه‌فیخانپور” و “عاتكه ڕه‌جه‌بی” كه له كۆبوونه‌وه‌ی موعه‌لیمان له ڕێكه‌وتی ١٩ گوڵان ده‌ستبه‌سه‌ركرابوون، مانیان له خواردن گرت.
به‌پێی ڕاپۆرتی شۆرای هاوئاهه‌نگی ڕێكخراوه سنفیه‌كانی فه‌رهه‌نگیانی ئێران، “فه‌رزاد سه‌فیخانپور” و “عاتكه ڕه‌جه‌بی” دژبه هه‌ڵسووكه‌وتی دڕندانه‌ی ناوه‌نده ئه‌منیه‌تیه‌كان و به‌ندكرانی نایاساییان مانیان له خواردن گرتووه. شۆرای سنفی فه‌رهه‌نگیانی ئێران سه‌باره‌ت به درووست بوونی مه‌ترسی له‌سه‌ر گیانی ئه‌و دوو چالاكه سنفیه هۆشدای داوه‌ته ڕژیم و خوازیاری ئازادی به شه‌رت و مه‌رجیان بوو.