“داوود عەبدوڵڵاهی”، زیندانیی بیرمهندی مەحکووم بە ئێعدام، لە ڕۆژی سێشەممە، ٥ی بەفرانبارەوە پاش گواستنهوهی بۆ بهندی تاکەکەسی، مانی لە خواردن گرتووە.
بهپێی زانیارییهكان، ڕۆژی شەممە، ٩ی بەفرانبار، بنەماڵەی “داوود عهبدۆڵڵاهی” لەگەڵ بیستنی هەواڵی ئێعدامكردنی، چوونەتە کەرەج، بەڵام لەوێ زانیویانە کە هەواڵەکە ڕاست نییە و کوڕەکەیان مەترسیی لەسێدارەدرانی لەسەرە و پێنج ڕۆژە مانی لە خواردن گرتووە. ناوبراو بە بنەماڵەكەی وتووە، حوکمی لەسێدارەدرانی ڕۆژی یەکشەممە، ١٠ی بەفرانبار یان ڕۆژی پێنجشەممە، ١٤ی بەفرانبار جێبەجێ دەکرێت. جێگای ئاماژهیه كه “داوود عەبدوڵڵاهی”، لەگەڵ شەش هاووڵاتیی دیکە بە ناوەکانی “قاسم ئابەستە”، “ئەنوەر خزری”، “ئەیووب کەریمی”، “فەرهاد سەلیمی”، “کامران شێخە” و “خۆسرەو بەشارەت”، بە تۆمەتی “افساد فیالارض” و “ههوڵی تێكدانی ئهمنیهتی نهتهوهیی” بە ئێعدام مەحکووم کرابوون و حوكمی سێدارەی قاسم و ئەیووب جێبەجێ كراوه.