“کەیوان ڕەشۆزادە” بەندکراوی سیاسی خەڵکی ورمێ کە پێشتر سزای ٧ ساڵ و ٦ مانگ بەندکرانی بەسەردا سەپاوە و ئێستا لە بەندیخانەی ئورمیە ڕاگیراوە، لە ڕۆژی دووشەممە ٢٣ی جۆزەردانه‌وه بە نیشانەی ناڕەزایەتی له ئاست پێنەدانی مافی مه‌رەخەسی و ئازاری به‌رپرسانی زیندان مانی له‌خواردن گرتووه.
به پێی زاینارییه‌كان، ڕۆژی ڕابردوو و دوای ئەوەی “کەیوان ڕەشۆزادە” مانی لەخواردن گرتووە، به‌رپرسانی زیندان ئه‌و چالاكه سیاسیه‌یان بۆ ژووری تاكه‌كه‌سی گواستووه‌ته‌وه و چاره‌نووسی نادیاره. ناوبراو له ڕێکەوتی ١٦ی ڕەزبەری ١٣٩٨ی هه‌تاوی هاوڕێ لەگەڵ چوار هاووڵاتیی دیکەی خەڵکی ورمێ بە ناوەکانی “ئومێد سەعیدی”، “کامران قاسمی”، “عەبدولعەزیز محەممەد پوور” و “نایب حاجی پوور” لەلایەن هێزەکانی ئیداره‌ی ئیتلاعاته‌وه دەستبەسەر و بۆ لێپرسینه‌وه ڕاگوێزی گرتووخانه‌ی ئه‌منییه‌تی سپای پاسداران كرابوون.