ڕۆژی دووشه‌ممه ١٢ی مانگی به‌فرانبار، دایكی “ئارمیتا عه‌باسی” ڕایگه‌یاند كه باری ته‌ندرووستی كچه‌كه‌ی خراپه و له ناڕه‌زایه‌تی به ناڕوونی چاره‌نووسی له زیندانی كه‌ره‌ج، ده‌ستی داوه‌ته مانگرتن و ئه‌گه‌ر به‌ڵایه‌ك به‌سه‌ریدا بێت ئه‌وه ده‌زگای قه‌زایی ڕژیم تاوانباره.
دایكی “ئارمیتا عه‌باسی” ڕوو به دادسه‌رای كه‌ره‌ج و سه‌رۆكی ده‌زگای قه‌زایی ڕژیم ڕایگه‌یاند: هه‌ر جار هاتم نه‌بوون یان ڕێگه‌یان نه‌دا چاوم پێتان بكه‌وێت، كاتێك پرسیارم لێتان كرد، وڵامتان نه‌داوه، پارێزه‌رم بۆ كچه‌كه‌م گرت قبووڵتان نه‌كرد، هه‌ڕه‌شه‌تان كرد له‌گه‌ڵ هێچ میدیایه‌ك قسه نه‌كه‌م، نه‌مكرد، به‌ڵام ئێستا كه گیانی كچه‌كه‌م له مه‌ترسی جیددی دایه بێده‌نگی ڕاناگرم. جێگای ئاماژه‌یه كه “ئارمیتا عه‌باسی” ماوه‌ی ٨٢ ڕۆژه له گرتووخانه‌ی ئیتلاعاتی ڕژیمدا ڕاگیراوه و به وته‌ی بنه‌ماڵه‌كه‌ی به‌سه‌ختی ئه‌شكه‌نجه دراوه و باری ته‌ندرووستی ناجێگیره و هه‌ندێك سه‌رچاوه‌ی هه‌واڵ باس له ده‌ستدرێژه‌ی به‌ردوامی سێكسی بۆ سه‌ر ئه‌و كچه لاوه ده‌كه‌ن.