ڕۆژی پێنجشه‌ممه ٥ی ڕێبه‌ندانی ١٤٠٢، كرێكارانی ڕێكخراوی ڕێگه‌ی ئاسنی ئاڵمان له ناڕه‌زایه‌تی به دۆخی خراپی پیشه‌یی و مه‌عیشه‌تی ده‌ستیان له‌كار كێشایه‌وه و مانیان گرت.
به‌پێی ڕاپۆرته‌كان، كرێكارانی به‌شی ڕێگه‌ی ئاسنی ئاڵمان له ڕۆژی چوارشه‌ممه‌وه له ناڕه‌زایه‌تی به كه‌می حه‌قده‌ست و مه‌زایا ده‌ستیان داوه‌ته مانگرتن و خوازیاری كه‌مكردنه‌ه‌وی ساعه‌تی كار، پێدانی ئیزافه‌كاری و زیادكردنی ڕێژه‌ی حه‌قده‌ست به‌پێی ڕێژه‌ی هه‌ڵاوسان بوون. جێگای ئاماژه‌یه كه به‌هۆی مانگرتنی سه‌رانسه‌ری كرێكارانی ڕێگه‌ی ئاسنی ئاڵمان، هاتووچۆ له وڵاته په‌كی كه‌وتووه و كرێكاران ڕایانگه‌یاندووه كه تا دووشه‌ممه درێژه به مانگرتن ئه‌ده‌ن.