سه‌رله‌به‌یانی ڕۆژی دووشه‌ممه ٢ی به‌فرانبار، مۆعه‌لیمانی سه‌رتاسه‌ری ئێران له شاره جۆراوجۆره‌كان له سه‌ر بانگه‌وازی شورای هه‌ماهه‌نگی رێكخراوه‌كانی سینفی فه‌رهه‌نگییانی ئێران، ده‌ستیان له كار كێشاوه‌ته‌وه و له شوێنی كاره‌كانیان كۆبوونه‌ته‌وه. هه‌روه‌ها ژماره‌یه‌ك له خانه‌نشین كراوانی فه‌رهه‌نگیش له به‌رامبه‌ر بینای مه‌جلسی ڕژیم له شاری تاران كۆبوونه‌وه.
مۆعه‌لیمانی شاره جۆراوجۆره‌كان له‌وانه، “تاران،بوشهر، مه‌شهه‌د، ته‌ورێز، ئیسفه‌هان، ئه‌هواز، زاهدان، سنه، سه‌قز، مه‌ریوان و چه‌ندین شار و ئوستانی دیكه به مانگرتن خوازیاری چاره‌سه‌ر كردنی كێشه‌كانیان بوون. مۆعهلیمان له ئاست لایحه‌ی بودجه‌ی ساڵی ٩٩ ناڕه‌زایه‌تییان ده‌ربڕی و خوازیاری “به‌كرده‌وه ده‌رهێنانی یاسای به‌ڕێوه‌بردنی خزمه‌تگوزاری كشوه‌ری، به‌كرده‌وه ده‌رهێنانی ده‌نگی دیوانی محاسبات بۆ په‌رداخت كردنی حقووقی له پێوه‌ندی له‌گه‌ڵ زه‌ریبی ١٥٠ به ٣٠٠ له ساڵی ٨٤، چوونه‌سه‌ره‌وه‌ی حقووقی ساڵییانه به پێی نرخی ته‌وه‌ڕوم و كۆی بیمه‌كان به بیمه‌یه‌كی پشتیوان” بوون. هاوكات ژماره‌یه‌ك له خانه‌نشین كراوانی فه‌رهه‌نگییش به كۆبوونه‌وه له به‌رامبه‌ر بینای مه‌جلسی ڕژیم له شاری تاران خوازیاری “به‌كرده‌وه ده‌رهێنانی ههمسان سازی، چوونه‌سه‌ره‌وه‌ی حقووقه‌كان، پێكهێنانی خزمه‌ت گوزاری خۆڕایی و به‌كرده‌وه ده‌رهێنانی یاسای به‌ڕێوه‌به‌ری خزمه‌ت گوزاری كشوه‌ری به بێ هه‌ڵاواردن” بوون. شایانی باسه له ئه‌نجامی ئه‌م كۆبوونه‌وه ژماره‌یه‌كی زۆر له هێزه‌كانی ڕژیم هه‌وڵیان دا پێش به به‌ڕه‌وه‌چوونی كۆبوونه‌وه كه بگرن.