کۆمەڵە_رێكخراوی كوردستانی حیزبی كۆمونیستی ئیران
ئێرانهه‌واڵه‌کان

مانگرتنی گشتی كرێكارانی ڕه‌سمی نه‌وت له‌ ناوچه‌ عه‌مه‌لیاتیه‌كانی جنووب

مانگرتنی گشتی كرێكارانی ڕه‌سمی نه‌وت له‌ ناوچه‌ عه‌مه‌لیاتیه‌كانی

ڕۆژی سێشه‌ممه‌ ١ی خه‌زه‌ڵوه‌ری ١٤٠٣، كرێكارانی ڕه‌سمی نه‌وت شاغڵ له‌ ناوچه‌ عه‌مه‌لیاتیه‌كانی جنووب به‌پێی ئه‌و بانگه‌وازه‌ی كه‌ له‌ ڕۆژانی ڕابردوو بڵاویان كردبوو، له‌ ناڕه‌زایه‌تی به‌ جێبه‌جێ نه‌كردنی داخوازییه‌كانیان، به‌ كۆمه‌ڵ ده‌ستیان له‌ كار كێشایه‌وه‌ و مانیان گرت.

ماوه‌ی چه‌ند مانگه‌ كه‌ كرێكارانی ڕه‌سمی نه‌وت به‌رده‌وام دژبه‌ دۆخی خراپی پیشه‌یی و مه‌عیشه‌تی ناڕه‌زایه‌تی ده‌رئه‌بڕن، به‌ڵام به‌رپرسانی ڕژیم ته‌نیا به‌ڵێنی درۆیان پێ ئه‌ده‌ن و بایه‌خ به‌ مه‌عیشه‌تی خۆیان و بنه‌ماڵه‌كانیان ناده‌ن. كرێكارانی ڕه‌سمی نه‌وت خوازیاری وه‌لانانی سه‌قفی حه‌قده‌ست، به‌كرده‌وه‌ده‌رهاتنی ته‌واوی ماده‌ی ١٠ی ئه‌رك و به‌رپرسیاره‌تی پێرسۆنێلی نه‌وت، وه‌لانانی ئاسته‌نگییه‌كانی به‌رده‌م سه‌نه‌واتی خانه‌نشینی، دابینكردنی ئیمكاناتی ڕیفاهی و پێدانی سه‌ختی كار، گه‌ڕانه‌وه‌ی ئه‌و بڕه‌ پاره‌ له‌ ساڵانی ڕابردوو وه‌كوو باج له‌سه‌ر حه‌قده‌سته‌كانیان كه‌م كراوه‌، له‌سه‌ركار لابردنی به‌رپرسانی ناكارامه‌ و كۆتایی هێنان به‌ ده‌ستێوه‌ردانه‌كانی ده‌وڵه‌ت له‌ سندووقی خانه‌نشینی كرێكارانی سه‌نعه‌تی نه‌وت بوون.