ڕۆژی سێشه‌ممه ٢٢ی مانگی سه‌رماوه‌ز، كرێكارانی به‌شه‌كانی دیكه‌ی پترۆشیمی ئابادان به مه‌به‌ستی پشتیوانی له كرێكارانی مانگرتووی ئه‌و ناوه‌نده ده‌ستیان له‌كار كێشایه‌وه و مانیانگرت.
به‌پێی ڕاپۆرته‌كان، له ماوه‌ی ڕۆژانی ڕابردوودا كرێكارانی په‌یمانی پترۆشیمی ئابادان به مه‌به‌ستی پشتیوانی له ئاخێزی جه‌ماوه‌ری گه‌لانی ئێران په‌یوه‌ستی مانگرتنی گشتی ببوون و له‌و ماوه‌یه‌دا به‌رده‌وام له‌لایه‌ن حه‌راسه‌ت و ناوه‌نده ئه‌منییه‌كانه‌وه هه‌ڕه‌شه‌یان لێده‌كرا، گوشار و هه‌ڕشه‌ی ناوه‌نده ئه‌منیه‌كانی ڕژیم ناڕه‌زایه‌تی كرێكارانی به‌شه‌كانی دیكه‌ی ئه‌و پترۆشیمیهی لێكه‌وتۆته‌وه و له ڕۆژی سێشه‌ممه‌وه ته‌واوی به‌شه‌كانی ئه‌و ناوه‌نده ده‌ستیان داوه‌ته مانگرتنی گشتی.