ڕۆژی چوارشه‌ممه ١٠ی مانگی خه‌زه‌ڵوه‌ر، دانیشتووانی كه‌رانه‌ی باخته‌ری چۆمی ئۆردۆن دژبه هێرشه‌كانی ئیسڕائیل بۆ سه‌ر غه‌زه مانیان گرت.
ڕۆژی ڕابردوو له هێرشی فڕۆكه‌كانی ئیسڕائیل بۆ سه‌ر ئۆردووگای جه‌بالیا له غه‌زه نزیكه‌ی ٤٠٠ كه‌س گوژراو و بریندار بوون. ڕۆژی چواشه‌ممه دانیشتووانی كه‌رانه‌ی باخته‌ری دژبه ژینۆسایدی فه‌له‌ستینیه‌كانی غه‌زه مانگرتنی گشتیان ڕاگه‌یاند و هه‌موو دووكان و بازاڕه‌كان داخرا. هاوكات له له‌نده‌نی پایته‌ختی به‌ریتانیا، لایه‌نگرانی فه‌له‌ستین ڕژانه سه‌ر شه‌قام و له خۆپێشاندانێكی گه‌و‌ره‌دا جه‌نایه‌ته‌كانی ده‌وڵه‌تی ئیسڕائیلیان شه‌رمه‌زار كرد.