ڕۆژی چوارشه‌ممه ١٣ی به‌فرانباری ١٤٠٢، دانیشتووانی كه‌رانه‌ی باخته‌ری له ناڕه‌زایه‌تی به هێرشه‌كانی ئیسڕائیل بۆ سه‌ر غه‌زه و لوبنان دووكان و بازاڕیان داخست و مانگرتنی گشتیان ڕاگه‌یاند.
به‌پێی ڕاپۆرته‌كان، بازاڕه‌یان له كه‌رانه‌ی باخته‌ری چۆمی ئۆردۆن و به‌یتۆلموقه‌ده‌سی شه‌رقی پاش هێرشه په‌هبادییه‌كی ئیسڕائیل بۆ سه‌ر لوبنان و كوژرانی ٧ به‌رپرسی باڵای حه‌ماس، مانگرتنی گشتیان ڕاگه‌یاندووه و قوتابخانه‌كان، زانكۆكان، بانكه‌كان، ئیداره ده‌وڵه‌تیه‌كان و ڕیستۆرانته‌كانیش په‌یوه‌ست به‌و مانگرتنه گشتیه بوون. ڕۆژی ڕابردوو هه‌روه‌ها خۆپێشاندانێكی هه‌زاران كه‌سی دژبه ده‌وڵه‌تی ئیسڕائیل له كه‌رانه‌ی باخته‌ری به‌ڕێوه‌چوو.